بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت" هەر هاوڵاتییەک تا بەرواری ٢١/١٢/٢٠٢٢ پێوەری ئاو نەبەستێت، مانگانە ٨٠ هەزار دیناری لەسەر ئەژمار دەکرێت
  
ئەمڕۆ شەممە لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند "هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە دوا مۆڵەت بۆ بەستنی پێوەری ئاو بەرواری ٢١/١٢/٢٠٢١".
  
جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، لەدوای ئەو بەروارەوە هەر هاووڵاتیەک  پێوەری ئاوی نەبەستبێت مانگەنە بڕی ٨٠  هەزار بۆ ماڵ و ٢٠٠ هەزار دینار  بۆ دوکان و شوێنی بازرگانی بۆ ئەژماردەکرێت  لەبری نەبەستنی پێوەری ئاو.



PM:09:48:26/11/2022