کەشناسی: ئەمشەو بارانی بە لێزمە دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمشەو بارانی بە لێزمە ببارێت.

کەشناسی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت " کەشی ئێستای هەرێمی کوردستان بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو و باراناوییە لە زۆربەی ناوچەکان باران بارینی پچڕ پچڕ و لێزمە باران دەبارێت" .

هەروەها پێشبینی دەکات "ئەمشەو باران بارین بەشێوەی نمە باران و بارانی مام ناوەند بە پچڕ پچڕی بەردەوام بێت وە هەندێ جار ئاستی باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی وە لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری باران بارین زیاترە" .

باران بارینی ئەمڕۆ




PM:10:36:26/11/2022