لەبارەی دەوامی سبەی یەک شەممەوە پەروەردەی سۆران بڕیار دەدات


بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران رایگەیاند" سبەینێ یەکشەممە لە سنوری پەروەردەکانی سۆران، مێرگەسۆر، رواندز، چۆمان دەوام لەسەرجەم خوێندنگەکان ئاسایی دەبێت."

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران لەبارەی دەوامی سبەینێی یەک شەممەی خوێندنگەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "بۆ سنووری هەر چوار پەروەردەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان سۆران، مێرگەسۆر، رواندز، چۆمان بەیانی یەکشەممە ٢٧ـی ١١ـی ٢٠٢٢ لە گشت قوتابخانەکان دەوامی فەرمی دەبێت".

شەوی رابردوو بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئیدارەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بڕیاریدا سبەی شەممە دەوام رابگیرێت.

ئاماژەی بەوەشدابوو، رۆژی یەكشەممە دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە.



PM:11:24:26/11/2022