ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی باڵای عێراق دوورخرانەوە


فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی لە پۆستەکانیان دورخستەوە کە چەند کەسێکیان فەرماندەبوون لە ناوچە جێناکۆکەکان.
  
بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، عەلی فریجی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک و،  عەلی فازڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی دیالە و،  زەید حوشی بەرێوەبەری هەواڵگری سوپا لەپۆستەکانیان دوورخرانەوە.

تا ئێستا هۆکاری ئەو دوورخستنەوەیە بە دیاریکراوی ئاشکرا رانەگەیەندراوە، بەڵام بەشێکی پەیوەندی بەو جومجوڵانەی داعش و هێرشکردنە سەر سەربازگەکانی سوپاوە هەیە کە بەم دواییانە لە ناوچەکانی کەرکوک و دیالە ئەنجامدران. 



AM:12:06:27/11/2022