دوای بردنەوە لە مەکسیک میسی هەموان ئاگادار دەکاتەوە

لیۆ میسی باشترین یاریزانی یاری مەکسیک و ئەرجەنتین، باس لە بردنەوەکە دەکات کاتێک توانیان 2-0براوە بن و لە قۆناغی داهاتوو نزیک ببنەوە.

میسی رایگەیاند:"  یەکەم یاری کاریگەری لەسەر ئێمە هەبوو، بەڵام دەمانزانی ئەمڕۆ دەبێت سەرکەوتن بەدەستبهێنین، ئەمەش مۆندیالێکی دیکەیە کە بۆ ئێمە دەستیپێکرد،یاریەکی ئاڵۆز بوو بۆ ئێمە، چونکە مەکسیک یارییەکی باش دەکات. لە گێمی یەکەمدا یارییەکی زۆرمان کرد و لە گێمی دووەمدا ئارام بووینەوە و گەڕاینەوە باری ئاسایی خۆی".

  هەروەها وتی: "یەکەم یاری لەسەر ئێمە کەوت کاتێک دۆڕاین، دەمانزانی ئەمڕۆ دەبێت سەرکەوتن بەدەستبهێنین، ئەمە دەستپێکی مۆندیالێکی دیکە بوو بۆ ئێمە، ئێمەش دەمانزانی چۆن ئەو کارە بکەین".

لە کۆتایدا وتی:" خۆمان بە دەستەوە نادەین.
یاری کۆتایی دەکەین و ناتوانین هەڵە بکەین ئێمە دەمانزانی ئامادەبووان لەگەڵمان دەبن  پێموایە وەڵاممان دانەوە و پێکەوە بووین، دەست بە دەست، ئەمڕۆ مۆندیالێکی دیکە بۆ ئێمە دەستپێدەکات، دەزانین دەبێت چی بکەین". 


AM:01:32:27/11/2022