نێچیرڤان بارزانی بۆ تەواوکردنی سەردنی پێشووی دەچێتەوە بەغدا


بۆ تەواوکردنی سەردانەکەی پێشووی، ئەمڕۆ یەکشەممە نیچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی یەک رۆژە جارێکی دیکە دەچێتەوە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ( ماوە بۆ درێژکراو)، ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٧ ی تشرینی دووەم، بۆ تەواوکردنی دیدار و کۆبوونەوەکانی سەردانی پێشووی کە بەهۆی تەقینەوەکەی دهۆک نەیتوانی تەواوی بکات و گەڕایەوە، نێچیرڤان بارزانی، جارێکی دیکە دەچێتەوە بەغدا و سەردان و کۆبوونەوەکانی درێژە پێدەدات.
 
رۆژی سێشەممە، 22-11-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەردانی بەغدای کرد و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانی عێراق دۆخی وڵات و په‌یوه‌ندی و كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیانی تاوتوێ کرد.
 
ئەوە لە کاتێکدا کۆتایی هەفتەی رابردوو دوای سەردانەکەی نیچێرڤان بارزانی بۆ بەغدا، بافڵ تاڵەبانیش سەرۆکی یەکێتی بەسەردانێک گەیشتە بەغدا، ماوەیەکی زۆریشە لەبەر ناکۆکی نێوانیان پارتی و یەکێتی و وەفدی هاوبەشی کورد پێکەوە نەچوونەتە بەغدا.



AM:08:55:27/11/2022