نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا، ئەمڕۆ یەک شەممە بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٧ ی تشرینی دووەم نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٨٣ دۆلار و ٩١ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٨٥ دۆلار و ٣٤ سەنتە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی ٧٦ دۆلار و ٥٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستدا بە ٧٧ دۆلار و ٩٤ سنەت بوو.

نزمبوونەوەی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهانی پەیوەندی بە کەمی داخوازی چینەوە هەیە لەسەر نەوت کە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە، ئەم دابەزینە بە پێچەوانەی پێشبینیەکانی رێکخراوی ئۆپێک پلەسەوەیە کە پێشبینی دەکرد بەهۆی کەمکردنەوەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەوە، نرخەکەی دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.

دابەزینی نرخی نەوت بەم ئاستەی ئەمڕۆ زەرەری گەورە لە ئابوری ئەو وڵاتانە دەگەیەنێت کە داهاتی سەرەکیان لەسەر فرۆشتنی نەوتە، بە هەرێمی کوردستانیشەوە.



AM:09:07:27/11/2022