کەشناسی کۆتایی هاتنی شەپۆل بارینی راگەیاند


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم سەرباری ئەوەی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمڕۆ یەک شەممە باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، بەڵام کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلەی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی بەمشێوەیە کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند:
ئەمڕۆ یەک شەممە:
کەش/ ئاسمان نیمچە هەوری دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان، ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری تاوە بارانی دەبێت لە هەندێ کاتدا.
خێرای با / لەسەر خۆ بۆمام ناوەند (١٥-٥کم/ک. 
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما /کەمێک بەرزتر دەبیت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.
مەودای بینین / لە نێوان ٩-١٠کم دەبێت .

سبەی دوو شەممە :
 کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، هەندێ ناوچەی شاخاویی ئەگەری نمە بارانی کەمی دەبیت لەگەڵ دروستبوونی تەم.
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ڕۆژی پێشوو .
خێرای با / لەسەرخۆ - مام ناوەند دەبێت ١٠-٢٠ کم/ک، لە هەندێک ناوچە خێرایی زیاد دەکات . 
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ٩-١٠ کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ١٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی:١٧ پلەی سیلیزی
دهۆک:١٧ پلەی سیلیزی
کەرکوک:٢٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٢٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ:١٩ پلەی سیلیزی
سۆران:١٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٢٣ پلەی سیلیزی



PM:12:15:27/11/2022