برای بەرپرسێكی باڵای یەكێتی: یەكێتی بۆ ئێمە بووە مانای نیگەرانی و سەرئێشە


سەباح ساڵح، برای چەتۆ ساڵح بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پشكی یەكێتی نیگەرانی خۆیان لە دۆخی ئێستایان لە نێو حیزبەكەدا باس دەكەن و دەڵێن "یەكێتی بۆ ئێمە بووە مانای نیگەرانی و سەرئێشە".

سەباح ساڵح، برای چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزیری ناوخۆ لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نوسیویەتی"بێدەنگیمان مانای ڕازیبونمان نیە لەو غەدرەی دەكرێت لێمان! بەداخەوەم بۆتان باوكی  شەهیدم و حەوت برا شەهیدەكانم وا خەریكە خوێنتان بەفیڕۆ دەچێت! لەپێناو یەكێتی بونە قوربانی، بەداخەوە یەكێتی بۆ ئێمە بووە مانای نیگەرانی و سەرئێشە !! بەڵام خوێنی شەهیدەكانمان ڕێگامان پێنادات هەڵوێستێكی نابەجێ وەربگرین! بەڵام دەڵێین با حازرخۆرەكان لە بڕی خوێنی شەهیدانمان ببنە فریاڕەس بۆ یەكێتی!!".

ئەو نووسینەی برای چەتۆ ساڵح لە كاتێكدایە كە لە دواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیدا بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەو چەتۆ ساڵح بریكاری وەزیری ناوخۆ كۆبووەتەوەو پێی راگەیاندوون چیدیكە مەچنەوە هەولێر و لە پۆستەكانیان لادەبڕێن.



PM:08:48:27/11/2022