تەندروستی سەبارەت بە فرۆشتنی دەرمان بە ئۆنلاین هۆشداری دەدات


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان كە خۆیان لە كڕینی دەرمان بەشێوەی ئۆنلاین بەدوور بگرن.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، چەند بەرھەمێكی ساختە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕێكلامیان بۆ دەكرێت و لە ڕێی ئۆنلاین دەفرۆشرێن، لەلایەن بنكەی kmca سۆران بە ھەماھەنگی لەگەل بنكەی ئاسایشی بازگەكانی سۆران- بازگەی بێخال دەستیان بەسەردا گیراوە.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكردووە، ھاوڵاتیان ئاگادار دەكەنەوە كە بە ھەموو شێوەیەك خۆیان لە كڕینی دەرمان بەشێوەی ئۆنلاین بە دوور بگرن و نەكەونە ژێر كاریگەری رێكلام و پروپاگەندە ھەڵبەستراو و نازانستیەكانیان، تەنھا ئەو دەرمانانە بكڕن كە یاسایین و ستیكەری وەزارەتی تەندروستییان لەسەرە.



PM:09:52:27/11/2022