وێنە.. تەرمی هونەرمەندێک بە مردوی لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

ئیرین کارا گۆرانیبێژ و ئەکتەری بەناوبانگ لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

گۆرانیبێژ و ئەکتەری ناوداری ئەمریکی ئیرین کارا لە ناو ماڵەکەی خۆی لە فلۆریدا گیانی لەدەستدا، بەڵام تائێستا هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە. 

کارا لە ١٨ی ئازاری ١٩٥٩ لە شاری برۆنکس لە شاری نیویۆرک لەدایکبووە و بچووکترینی پێنج منداڵ بووە و لە تەلەفزیۆنی زمانی ئیسپانی دەستی بە کاری هونەری کردووە، باوکی خەڵکی پورتوگالی و دایکی کوبا-ئەمریکی بوو.

بەهۆی ئەوەی لە منداڵیدا مۆسیقای تۆمارکردووە، بە هەردوو زمانی ئیسپانی و ئینگلیزی، دواتر لە ژمارەیەک میوزیکاڵی لە برۆد وەیدا بەشداری کردووە، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٠ کارا ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا کاتێک ڕۆڵی کۆکۆ هێرناندێزی بینی و گۆرانی سەرەکی فەیمی پێشکەش کرد، کە ڕۆڵگێڕانەکەی بووە هۆی ئەوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ لە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب لە ساڵی ١٩٨١ بەدەستبهێنێت.

دواتر ئێرین کارا هاوکار بوو لە نووسین و گۆرانییەکانی بۆ فیلمی (Flashdance ،What A Feeling)، لە فیلمی فلاشدانسی بلۆکباست لە ساڵی ١٩٨٣، و خەڵاتی گرامی بۆ باشترین گۆرانی پۆپی مێینە و هەروەها خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین گۆرانی ڕەسەنی بەدەستهێنا.


AM:09:08:28/11/2022