بەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ نرخی دۆلار لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و بەرزترین ئاستی تۆمار کرد.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکان بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٣٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٨ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٤ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٩ هەزار و ١٥٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٧ هەزار و ٩٧٥ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ١٣٥ دینارە.