سلێمانی.. دانانی سیستەمی غاز کرا بە مەرج


ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دوو شەممە دانانی سیستە‌می غاز بكرێتە‌ مە‌رج لە‌ خانوو، یە‌كە‌كانی نیشتە‌جێبوون. 

ئازاد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راسپاردەی دانانی غازی راگەیاند کە بەم شێوەیەیە
راسپاردانە خرانەڕوو:

یەکەم: شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی سلێمانی چاوبخشێننەوە بە مۆڵەتی پێدانی بینادا.
دووەم: وەبەرهێنان دانانی سیستە‌می غاز بكرێتە‌ مە‌رج لە‌ خانوو، یە‌كە‌كانی نیشتە‌جێبوون.
سێیەم: كاركردن بە‌ تایبە‌تمە‌ندییە‌كانی عێراق لە‌ سە‌لامە‌تی كاركردن بە‌ سیستە‌می غاز.
چوارەم: بە‌ سێنتراڵكردنی سیستە‌می غاز لە‌ سنوری ئیدارەلەی سلێمانیدە‌بێت حكومە‌ت ئە‌مە‌ بكات لە‌ داھاتوو.
پێنجەم: دە‌ستە‌یە‌ك لە‌ پارێزگاكای سلێمانی و ئیدارە‌كان دروستبكرێت و پشكنین بۆ غاز بكات لە‌ رێگای ئامێری پشكنینی پێشكە‌وتوو لە هەموو ناوچەکان.
شەشەم: ئێشکگری هەبێت لەناو پارێزگا و شوێنەکانی دیکەش، ئە‌ندازیار ھە‌بێ لە‌ناو یە‌كە‌ ئیدارییە‌كان وە‌ك پسپۆری سیستە‌می غاز لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان.
حەوتەم: بڵاوكردنە‌وە‌ی ھۆشیاری لە‌ پسپۆران و كە‌نالە‌كانی راگە‌یاندن
هەشتەم: توندكردنە‌وە‌ی سزای سە‌رپێچی كاران لە‌ رێنماییانە‌ی دواتر دە‌ردە‌كرێن بە شێوەی فەرمی.

لەماوەی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان چەندین رووداوی نەخوازراو بەهۆی تەقینەوەی غازەوە روویاندا لە گەڕەکی کازیوەی سلێمانی رۆژی ١٧ی ١١ی ٢٠٢٢ کە بەهۆیەوە ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەس برینداربوون و رووداوەکەی دهۆکیش کە لە ٢١ی ١١ی ٢٠٢٢ روویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون. 



PM:03:52:28/11/2022