ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی تورکیاوە ئاشکرای دەکات کە هەموو ئامادەکارییەک تەوابووە بۆ هێرشکردنە سەر باکوری سوریا ( رۆژئاوای کوردستان ) و ئێستا، بابەتەکە چاوەڕوانی بڕیاری سیاسییە".
هەروەها تۆڕی هه‌واڵی سكای نیوز له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای توركیاوه بڵاویكرده‌وه" سوپای توركیا ته‌نها چه‌ند رۆژێكی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ئاماده‌بێت، تاوه‌كو هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستپێبكات".
ئەو میدیایە ئەوەش ئاشکرا دەکات کە ته‌نها پێویستی به فه‌رمانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆ‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماره و پێده‌چێت له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاری له‌باره‌یەوە بدرێت.
ئەردۆگان پێشتر له لێدوانێكدا رایگه‌یاندبو، کە تورکیا لەکاتی گونجاو‌دا ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی دەستپێدەکات بۆ ئەوەی سنورەکانی باشوری خۆی بپارێزێت.
به‌رپرسێكی باڵای توركیاش باسی لهوهكردوه، ئۆپەراسیۆنی زەمینی بە ئامانجگرتنی ناوچەکانی مەنبەج، کۆبانێ، و تەلرهفعهته و ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه بوەتە شتێکی حەتمی بۆ بەستنەوەی ئەو ناوچانەی لە ساڵی ٢٠١٦ کەوتونەتە ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیاوە.
ئەو بەرپرسە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەنقەرە پەیوەندی بە مۆسکۆ و واشنتنەوە کردوە سەبارەت بە چالاکییە سەربازییەکانی.