دوو كەس بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران


هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان توانیان ئافرەت و گەنجێك دەستگیر بكەن كە لە نێو جلەكانی ماددەی هۆشبەری شاردبویەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، بەشی ماددەی هۆشبەر لە ئاسایشی كەلار توانیان ئافرەتێك لەگەڵ كوڕێك كە بەنیازی ساغ كردنەوەی ماددەی هۆشبەربوون لە قەزای كەلار دەستگیربكەن.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "دوای زانیاری كۆكردنەوەی بەردەوامی هێزەكانمان لەئاسایشی كەلار بۆ ڕوبەرووبونەوەی ئەو كەسانەی كە كاری بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەكەن، لەسنورەكە توانیان لەكەمترین كاتدا لەنێو ماڵی تۆمەتبار(ش.ڕ) تەمەن ٣٠ساڵ لەگەل تۆمەتبار (ف.م)تەمەن ١٨ساڵ كە ئافرەتە توانرا دەست بەسەر١٦غرام ماددەی هۆشبەر بگیرێت كە لەنێو جلەكانی شاردبویەوە بەشێوەیەك كە هیچ كەس هەست نەكات، لەئێستا بە پێی مادەی ٢٦ی هۆشبەر لەسەر بڕیاری دادوەر، لە بەڕێوەبەرایەتیمان ڕاگیراون".




PM:08:31:28/11/2022