" قەرەبووکردنەوەی زیانلێكەوتووانی ماددەی ١٤٠ كارا دەكرێتەوە"


لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ كارا دەكرێتەوە وەزیرێكی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لە ماوەی مانگێكدا قەرەبووكردنەوەی زیانمەندانی ماددەی ١٤٠ دەست پێدەكاتەوە.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ كارا دەكرێتەوە و ھەموو ئەو ھاوڵاتیانەی دۆسیەیان ھەیە لە چوارچێوەی ماددەی ١٤٠ قەرەبوو دەكرێنەوە.

شوانی روونیكردەوە، لە ماوەی ١٠ رۆژدا كارەكانی لیژنەكە دەست پێدەكاتەوە و بودجەی خەمڵێنراوی خۆی دەداتە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ جێگای بكرێتەوە.



PM:10:30:28/11/2022