هۆڵەندا و سەنیگال پلیتی سەرکەوتنیان بە دەستهێنا

لە کاتێکدا سەنیگال بە کۆکردنەوەی ٦ خاڵ پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، لە دوو سەرکەوتن بەسەر قەتەر بە ئەنجامی ٣-١ و ئیکوادۆر ٢-١، هاوکات ئیکوادۆر بە ٤ خاڵ بۆ پلەی سێیەم دابەزی، قەتەریش بەبێ خاڵ پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە.

 هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە یارییەکەی بەرامبەر قەتەر - کە یاریگای ئەلبەیت میوانداریی دەکرد - لە سەرەتاوە بە کۆنتڕۆڵ و فشارەوە هاتە ناو یارییەکەوە، ئەمەش وایکرد بە گۆڵێک بەبێ وەڵامێک پێشەوە کۆتایی پێبهێنێت، کە واژۆی یاریزان کۆدی گاکبۆ، لە... خولەکی ٢٦، دوای هەوڵێکی تاکەکەسی دیار.

 لە قۆناخی دووەمدا یاریزانی ناوەندی بەرشەلۆنە، فرانکی دی یۆنگ، تەنها 4 خولەکی بەخشی بە یانەی خانەخوێ و گۆڵی دووەمی هۆڵەندی لە خولەکی 49دا تۆمارکرد.
 هەڵبژاردەی قەتەری لە ماوەی یارییەکەدا هەوڵیدا ئەو بۆشاییە دابخات، بەڵام هەوڵەکانی لەگەڵ هێز و ئەزموونی هەڵبژاردەی هۆڵەندا کەمبوو.

 یارییەکە بە بردنەوەی نوێنەری ئەوروپا بە ئەنجامی 2-0 کۆتایی هات، و بە فەرمی گەیشتە قۆناغی دووەم.


 سەنیگال یاوەری هۆڵەندا دەکات بۆ قۆناغی داهاتوو..

 هەڵبژاردەی سەنیگال یاوەری هاوتا هۆڵەندییەکەی کرد بۆ قۆناغی ١٦، دوای سەرکەوتنی سەرنجڕاکێشی بەسەر نوێنەری ئەمریکای باشوور بە ئەنجامی ٢-١، لە یارییەکەدا کە لە یاریگای نێودەوڵەتی خەلیفە بەڕێوەچوو.

 شێرەکانی تێرانگا هەر لە سەرەتاوە بەهێزترین  بوون لە یاریگادا، هەلی گۆڵکردنی زۆریان ڕەخساند، لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی ئیکوادۆر پاڵکەوت و پشتی بە تۆپی دژە تۆپ بەست.

 گوشارە بەهێزەکەی سەنیگال بووە هۆی ئەوەی بەرگری ئیکوادۆر هەڵەیەک بکات، بەجۆرێک نوێنەری ئەفریقا بە لێدانی سزا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لەوەوە ئیسماعیلا سار لە خولەکی ٤٤ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.

 سەبارەت بە سەرەتای گێمی دووەمیش، زۆر جیاواز بوو لە گێمی پێشوو، چونکە دەستپێشخەرییەکە بۆ بەرژەوەندی هەڵبژاردەی ئیکوادۆر گۆڕا، کە پێدەچوو زیاتر تامەزرۆی یەکسانبوونیان هەبێت، کە لە ڕاستیدا لە خولەکی ٦٨دا لە ڕێگەی مۆیسس کایسێدۆوە ئامانجەکەیان پێکا.

  هاندەرانی ئیکوادۆر هێشتا دڵخۆش بوون بەم گۆڵە،بەڵام سەنیگال نەیهێشت،خالیدۆ کولیبالی بەرگریکاری چێڵسی لە خولەکی ٧٠دا گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەی سەنیگالی ڕاگەیاند، گۆڵێک کە تا فیکەی کۆتایی بە جێگیری مایەوە .

هۆڵەندا بە یەکەمی گروپی یەکەم گەیشتە قۆناغی  شانزە.

سەنیگال بە دووەمی گروپی یەکەم گەیشتە قۆناغی شانزەی مۆندیال و رووبەڕووی یەکەمی گروپی دووەمی دوبێتەوە.



PM:09:12:29/11/2022