لەسەر هێرشكردنە سەر سوریا، ئێران پەیامێك دەداتە توركیا


وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، پشتبەستن بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سوریا، نەك یارمەتی چارەسەركردنی كێشەكان نادات، بەڵكو كێشەكان ئاڵۆزتریش دەكات.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ رایگەیاند، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی بە تەلەفۆن لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا قسەی كردووە و ریەیندووە "ئێران لە نیگەرانییە ئەمنییەكانی توركیا و پێویستی رەواندنەوەیان تێدەگات، بەڵام بۆ ئەوەی نیگەرانییەكان نەمێنن، دەبێت گفتوگۆی ئەمنیی بەردەوام لەنێوان توركیا و سوریادا هەبێت." 
 
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتوویەتی: "پشتبەستن بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی نەك یارمەتی چارەسەركردنی كێشەكان نادات، بەڵكو دەبێتەهۆی ئەوەی زیانی لێبكەوێتەوە و دۆخەكە ئاڵۆزتر بێت." 



PM:12:08:30/11/2022