ئەمڕۆ چوارشەممە لە یەکێک لە باڵەخانەکانی شاری كەركوك ئاگرێکی گەورە كەوتەوە و كۆنترۆڵكرا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ مۆلیدەی باڵەخانەیەک لە نزیک باڵەخانەی کۆنی پارێزگای کەرکوک گڕیگرت و ئاگرێكی گەورەی لێكەوتەوە.
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی كەركوك گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکە کۆنترۆڵكراوە، بەڵام ئاگرەکە بێجگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.