باوەڕ ناکەن ڕیال مەدرید کێ دەکڕێت


 ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە پورتوگالییەکان ئەمڕۆ ئاشکرایانکرد، یانەی ڕیال مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی برۆنۆ فێرناندێزی یاریزانی پورتوگالیی مانچستەر یونایتد دەکات.

 بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕی "ریکۆرد"ی پورتوگالیەوە دەستکەوتووە، یانەی ڕیال مەدرید چاودێری ئاستی برۆنۆ فێرناندێز دەکات لە مۆندیالدا، کە ئێستا لە قەتەر بەڕێوەدەچێت.

 سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆزەرەوەکانی یانە شاهانەییەکان لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئاستی یاریزانە پورتوگالییەکە دەکەن لە مۆندیالدا، ئەمەش پێشبینی دەکات هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵیدا بکات.
 برۆنۆی تەمەن 28 ساڵ، 146 یاری لەگەڵ شەیتانەکان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە، 53 گۆڵی تۆمارکردووە و گرێبەستەکەی لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت.

 یانەی ڕیال مەدرید ئارەزووی خۆی بۆ برۆنۆ فێرناندز نوێکردەوە، بەڵام پێناچێت ئێریک تێن هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد بیر لە فرۆشتنی یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی یانەکەی بکاتەوە.


PM:02:54:02/12/2022