ڤان گال: هەڵبژاردەی ئەمریکا قورسە، بیرم لە ڕاهێنەرایەتی بەلجیکا کردەوە



 لویس ڤان گال، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا، جەختی لەسەر سەختی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا لە یاری قۆناغی شانزەی مۆندیال، سبەی شەممە، کردەوە.


 ڤان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەکە وتی: هەڵبژاردەی ئەمریکی بە جۆش و خرۆش و هێزەوە یاری دەکات و ئەمەش بۆ هەر تیپێک ئەستەمە یاری بەرامبەر بکات.


 هەروەها ڤان گال وتی: هەڵبژاردەی ئەمەریکا زۆر بەخێرایی گەشەی کردووە و سەرم سوڕنابێت لە شێوازی یاریکردنیان، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنین.


  لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕاهێنانی هەڵبژاردەی بەلجیکا؟ بیرم لەوە کردەوە ڕاهێنەرایەتیان بکەم، بەڵام ئێستا ئێستا سەرنجم لەسەر ژیانی وەرزشی خۆمە لەگەڵ هۆڵەندا، و دەبینین دواتر هیچ ئۆفەرێک پێشکەش دەکرێت یان نا.


 ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئیسپانیا بە ئەنقەست خۆی بە دۆڕان دا بە ژاپۆن بۆ ئەوەی لە قۆناغەکانی کۆتاییدا ڕووبەڕووی یارییەکی ئاسانتر بێتەوە؟ هەموو تیپێک بۆ ئەوەی بردنەوە یاری بکات، ئەمە شتێکی بێمانایە".


 لە کۆتاییدا وتی: "مەمفیس تایبەتمەندی خۆی هەیە، ڕۆبنیش بەو شێوەیە بوو".


PM:03:50:02/12/2022