ئاماری پەڕینەوەی كۆچبەران لە بیلاڕوسەوە بۆ ئەوروپا ئاشكرا دەكرێت


هەوڵەكانی پەڕینەوەی كۆچبەران  لە بیلاڕووسەوە بۆ ناو یەكێتی ئەوروپا بە نایاسایی بەردەوامە.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە رایدەگەیەنێت، هەوڵەكانی پەڕینەوەی كۆچبەران  لە بێلاروسەوە  بۆ یەكێتی ئەوروپا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیان كردووە.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە رایگەیاندووە، سەدان دۆسیە كراونەتەوە و لێكۆڵینەوەیان لێدەكرێت لە لیتوانیا  لە دژی قاچاخچییە گومانلێكراوەكان كە لە  ڕێگەی بیلاڕووسەوە هەوڵیان داوە بە نایاسایی كۆچبەران بهێننە ناو یەكێتی ئەوروپاوە كە لە 10 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 154 دۆسیەی لێكۆڵینەوە لە بازرگانیكردن بە كۆچبەران لە سنووری ئەو وڵاتەدا  كراوەتەوە.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، بەپێی ئامارەكانی بەردەستیان، تا كۆتایی ساڵی رابردوو زیاتر لە 8 هەزار و 100 كەس بە نایاسایی پەڕیونەتەوە، هەر بەپێی ئامارەكانیش تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار كەس لە ساڵی 2022دا پەڕیونەتەوە كە ژمارەیەكی زۆریان عێراقین و تەنها لە مانگی تشرینی یەكەمدا زیاتر لە 500 كەس هەوڵیان داوە بە قاچاخ لە شوێنی نیشتەجێبوونی كاتی خۆیان لە لیتوانیا بپەڕنەوە.



PM:04:42:02/12/2022