وێنە.. سەرباری هەڵکشانی تەمەنی شۆخی مۆنیکا بیلۆتشی هەموانی هەژاندووە


مۆنیکا بیلۆتشی هونەرمەندو فاسیۆنی ٥٨ ساڵە لە دەرکەوتنە نوێکانی بە جوانترین و شۆخترین شێوە خۆی نمایش دەکات و دەبێتە سەرنجی فانەکانی.
مۆنیکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام چەند وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە بۆتە خۆشحاڵی فانەکانی.

مۆنیکا لە دایکبووی ساڵی ١٩٦٤ی شاری " تیشیتا دی کاستیلۆ"ی ناوەڕاستی ئیتالیایەو لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا وێنەی خۆی لەچوارچێوەیەکی سنورداردا بڵاودەکاتەوەو دواتر وردە وردە ناوبانگێکی گەورە لە ساڵی ١٩٨٨ ەوە لەسەر ئاستی ئەورپا دروستدەکات.

لە ساڵی ١٩٩١ەوەو روودەکاتە دنیای نواندن و لەچەندان فلمی گەورە گەورەدا بەشداری دەکات. لەساڵی ٢٠٠١دا گۆڤارێکی بەناوبانگ وەک ٢١ هەمین ئافرەتی گەرم و جوانی ١٠٠ ئافرەتی جیهانی هەڵبژێردرا.

لە ساڵی ١٩٩٦ ژیانی هاوسەری لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگ فینسنت کاسل ژیانی هاوسەری پێکهێناو بوونە خاوەنی دوو کچ، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣ دا لەیەک جیابوونەوە.

مۆنیکا بیلۆتشی بەیەکێک لە ناودراترین ئەکتەرو نمایشکاری جیهانی هەژمار دەکرێت.



PM:08:20:02/12/2022