بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەستیپێکردەوە.
بەپێی زانیارییەکان،
ئەمڕۆ بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی دەستیان بە گردبونەوە و ناڕەزایەتییەکانیان کردەوە و داوای بە هەمیشەیی دەكەن.
هەر ئەمڕۆ هاوشێوەی شاری سلێمانی، مامۆستایانی ناڕازی لە قەزای سەیدسادق و پێنجوێن و ئیدارەی گەرمیان و چەمچەماڵ بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و لە بەردەم بینای پەروەردەی سنورەکەیان گردبوونەوە.
لە ماوەکانی ڕابردووشدا مامۆستایانی وانەبێژ لە شار و شارۆچکەکان خۆپیشاندان و بایكۆتی دەوامیان كردووە، بەڵام تائێستا ئەنجومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان داواكارییەكانیانی جێبەجێ نەكردووە.