لویس ڤان گال راهێنەری هۆڵەندا باس لە روبەڕوبونەوەی ئەرجەنتین دەکات



پاش گەیشتنی وڵاتەکەی بۆ چارەگی کۆتایی مۆندیال، لویس ڤانگال راهێنەری هۆڵەندا باسی لە رکابەری داهاتوویان کردوو رەخنەی لە هاندەرانیش گرت.


 لویس ڤان گال وتی :زۆر باش دەبێت ئەگەر بتوانین وڵاتەکەمان هانبدەین پشتگیریمان بکەن، لەو چوار یارییەی تا ئێستا ئەنجاممانداوە هاندەرانمان لە کەمینەدا بوون".

پاشان لەسەر رکابەری داهاتوویان وتی"ڕووبەڕووبوونەوەی ئەرجەنتین؟ من ئوسترالیا بە کەم نازانم، ئەوان سەختترین ڕکابەرمان بوون لە مۆندیالی 2014. زۆرم پێ خۆشە بزانم ئەمشەو چی ڕوودەدات".  


PM:09:00:03/12/2022