سەرۆکایەتی پەرلەمانی ماوەبەسەرچووی کوردستان رایدەگەیەنێت" تاوەکو ئێستا تەنها پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکردووە".
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ماوەبەسەرچووی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند" لێرە و لەوێ باسلەوە دەکرێت گوایە چەند ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان بە نهێنی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمان کردبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە" تا ئێستا جگە لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، هیچ پەرلەمانتارێکی دیکە لە فراکسیۆنەکانی دیکە بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشنەکردووە".