" نەخۆشیەکی مەترسیدار لەناو گەنجانی هەرێمدا بڵاودەبنەوە "

پسپۆڕێكی نەخۆشییەكانی هەناو و گورچیلە، حاڵەتێكی مەترسیدار لە ناو گەنجانی هەرێمی کوردستان ئاشكرا دەكات و هۆشداری دەدات.

د.مزەفەر عەبدوڵڵا، پسپۆری نەخۆشییەكانی هەناو و گورچیلە رایگەیاندووە" تەنیا لەم چەند مانگەی ڕابردوودا، چەندان حاڵەتم بینیوە كە لە تەمەنی ١٦ تا ٢٤ ساڵی بەھۆی زۆر بەكارھێنانی خواردنەوە وزەبەخشەكان (مشروبات الگاقە) تووشی پەككەوتنی گورچیلەكان بوون."

ئەو پزیشکە پسپۆرە بە لاپەڕەی تەندروستی گشتی راگەیاندووە" ئیستا لەلای ئێمە ھەفتەی دووجار و ھەندێكیان سێ جار شوشتنی گورچیلە ئەنجام دەدەن، دوای ئەوەی چەندان حاڵەتی هاوشێوەم بینی، لەگەڵ ھاوڕێ پزیشكەكانم باسم كرد، دەركەوت ئەوانیش چەندان حاڵەتی وایان لەم ماوەیەدا بینیوه."

ئەو پزیشكە پسپۆڕە دەڵێ:" كاتێك مێژووی نەخۆش وەردەگرین، جگە لە زۆر خواردنەوەی ئەم جۆرە مەشرووبانە، ھیچ ھۆكارێكی تر نادۆزینەوە ببێتە ھۆی پەككەوتنی گورچیلەكان لەو تەمەنەدا، بۆیە داواتان لێ دەكەم تكایە زۆر ئاگاداری خۆتان و منداڵەكانتان بن، بە تایبەتی گەنجەكان دوور بكەونەوە لە بەكارھێنانی ئەو جۆرە خواردنەوانە.



PM:09:07:04/12/2022