فرانکی دی یۆنگ ئەستێرەی هۆڵەندی یانەی بەرشەلۆنە،باس لەراگرتنی میسی دەکات لە یاری رۆژی هەینی نێوان هۆلەنداو ئەرجەنتین کە لە کاتژمێر 10:00 ئەنجام دەدرێت.
دی یۆنگ سەرەتا وتی:" میسی لە کاتی مەشقەکانیشدا بەردەوام جیاوازی دروست دەکات، تەنها دەبێت وەک تیمێک ڕێگری لێبکەین".
ئایا دەزانی چۆن میسی بوەستێنی؟
لەسەر وەستانی وتی:" دەیناسم بەڵام نازانم چۆن ڕێگری لێ بکەم ئەو ١٥ ساڵە هەموو جیاوازییەکە دروست دەکات و هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ڕێگریکردن لێی".
لە،کۆتایدا وتی:" ئەرجەنتین تیپێکی گەورەیە، بەڵام ئێمەش تیپێکی نایابین، دڵنیام یاری 50/50 یە بردنەوە بۆ هەریەکێکیان.