هەواڵی زۆر ناخۆش بۆ هاندەرانی ئەرجەنتین پێش یاری هۆڵەندا

پێش یاری رۆژی هەینی ئەرجەنتین و هۆڵەندا لە چارەگی کۆتایی مۆندیالی٢٠٢٢ی قەتەر،ئەرجەنتین گوری کاریگەری بەردەکەوێت و دیماریا ئامادە نابێت بۆ یاریەکە.

میدیاکانی ئەرجەنتین بڵاویان کردووەتەوە،سەرەڕای ئەوەی دوێنێ دیماریا هەندێک راهێنانی لەگەڵ باقی پێکهاتەکە ئەنجامدا، بەڵام یاریکردنی بە سەرەکی ئەنخێل دی ماریا لە ڕۆژی هەینیدا هێشتا گومانی لەسەرە، ئێستاش ئەگەری ئەوە زیاترە کە لە پێکهاتەی سەرەکی دووربکەوێتەوە تا یاری بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە دیماریا ئامادەی یاریەکەی ئوسترالیا نەبوو لە قۆناغی شانزەو ئەرجەنتین 2-1براوە بوو.

بڕیارە رۆژی هەینی هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و هۆڵەندا لە چارەگی کۆتایی مۆندیالی2022لە کاتژمێر 10:00رووبەڕووی یەکببنەوە.


PM:05:49:07/12/2022