"هەڵکوتانە سەر فەرمانگەی تاپۆی چەمچەماڵ، پێشینەکی مەترسیدارە"


ئەمڕۆ هێزێک لە چەمچەماڵ هەڵیانکوتایە سەر فەرمانگەی تاپۆی چەمچەماڵ و چەندان فایلی موڵکیان بردووە، دادوەرێک رایگەیاند" ئەو هەڵکوتانەسەرە پێشنەیەکی مەترسیدارە".

دادوەر لەتیف مستەفا لە بارەی رووداوەکەی چەمچەماڵەوە دەڵێت" ھەڵکوتانە سەر فەرمانگەی تاپۆ بەھێزی چەکدارو فڕاندنی فایلی موڵک لە ژێر ھەر بیانویەکدابێ ئەگەر راست بێت، پێشینەیەکی زۆر مەترسیدارو بەزاندنی ئەو ھێڵە سورەیە کە تا ئێستا ھیچ حوکمەت و ھێزێک نەیتوانیوەو نەیوێراوە شتی وابکات".

ئەو دادوەرە لە بارەی ئەنجامی ئەو جۆرە هەڵسوکەوتەوە دەڵێت" ئەوە تێکدانی ئیستیقرارو ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە
موڵک و تاپۆ موقەدەسە تەنیا بەبڕیاری دادگا دەبێت ئەمە لە تیرۆر خراپترە و دەبێ لێی بێدەنگ نەبین و نەھێلین دووبارە ببێتەوە".
 
لەتیف مستەفا لە کۆتاییدا دەڵێت " نەفس و مولک و شەرەف سێ بابەتن کە ئەگەر مرۆڤ لە پێناویاندا بکوژرێ شەھیدە، پێویستە رونکردنەوەی بەپەلە بدرێ، ئەگەر شتی وا کراوە دەبێ ئەو ھەڵەیە راست بکرێتەوە، ئەگەرنا نابێ ھەروا بە سانایی تێپەرێ".




PM:11:24:07/12/2022