باوەڕ ناکەن ڕۆناڵدۆ چی کردووە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان د ئاشکرایانکرد، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال هەڕەشەی جێهێشتنی کەمپی تیپەکەی و جێهێشتنی مۆندیالی کردووە.

 ڕۆناڵدۆی تەمەن 37 ساڵ، لەسەر کورسی یەدەگەوە بەشداری یارییەکەی کرد بەرامبەر سویسرا، کە سانتۆس یارییەکەی لەگەڵ رامۆسی هێرشبەری یانەی بەنفیکا دەستپێکرد، کە سێ گۆڵی تۆمارکرد (هاتریک).

 هاندەران لە یاریگای لوسایل ناوی ڕۆناڵدۆیان وتەوە، پێش ئەوەی لە خولەکەکانی کۆتاییدا بەشداری بکات.

 ڕۆژنامەی "ریکۆرد"ی پورتوگالی لە بەرگی ژمارەکەیدا کە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، "رۆناڵدۆ هەڕەشەی ڕۆیشتنی کردووە" دوای گفتوگۆیەکی گەرم لەگەڵ فێرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەر، کاتێک زانیویەتی لە پێکهاتەی سەرەکیدا نابێت.

 سانتۆس کاردانەوەی کریستیانۆ بەرامبەر بەو گۆڕانکارییە بەدڵ نەبوو، یاریزانەکەش لە لوتکەی ناڕەزایی خۆیدا بوو کاتێک زانی کە لە پێکهاتەی یارییەکەی بەرامبەر سویسرا دەرناکەوێت.  بەگوێرەی "ریکۆرد"، هێرشبەرە پورتوگالییەکە لەکاتی گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕاهێنەرەکە هەڕەشەی ڕۆیشتنی کردووە (کە فیدراسیۆنی پورتوگالی ڕەتیدەکاتەوە).

 ڕۆژێک دوای سەرکەوتنە گەورەکە بەرامبەر سویسرا، هەمووان چاوەڕێی ئەوە بوون ڕۆناڵدۆ لە مەشقەکانی یاریزانە یەدەگەکاندا دەربکەوێت، بەڵام ئەو پێداگری لەسەر چوون بۆ هۆڵی وەرزشی کرد.

 ئەمە یەکەمجارە کە ڕۆناڵدۆ لە پێکهاتەی سەرەکیی پورتوگال لە کاتی پاڵەوانێتییە گەورەکاندا ئامادەنەبێت، لە دوای یۆرۆی ٢٠٠٨ەوە.


PM:01:14:08/12/2022