بافڵ تاڵەبانی دۆستێكی پێشوی لاهور جەنگی دەكات بە سەركردایەتی


ماڵپەری فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە بە بڕ‌یاری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی دەبێتە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی.

بەپێی بڕ‌یارەكەی سەرۆكی یەكێتی و بڕ‌یاری گشتاندنی مەكتەبی سیاسیی/ كارگێڕ‌،  بڕ‌یارەكە لە 7/12/2022 ەوە جێبەجێ دەكرێت كە دانانی  فەیسەڵ كەریم خان برادۆستییە بە ئەنجومەنی سەركردایەتی.

هەر بەپێی هەوالی ماڵپەرەكە و بە گوێرەی ماددەی 62ی پەیڕ‌ەو، ئەنجومەنی سەركردایەتی بە دەنگی (3/4)ی ئەندامانی بۆی هەیە ژمارەیەك كورسی بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی سەركردایەتی زیاد بكات بۆ ئەو كەسایەتییە سەركردە و و پارتە سیاسییانەی دەیانەوێت لە ناو ریزەكانی (ی.ن.ك) دا درێژە بە خەباتیان بدەن

فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی كاندیدی یەكێتی بوو بۆ هەڵبژاردنی 2021ی پەرلەمانی عێراق، بەڵام نەیتوانی سەركەوتن بەدەست بێنێت.



PM:02:00:08/12/2022