ئاشکرا بوو لویس ڤانگال کێی بۆ راگرتنی میسی داناوە

بۆ یاری ئەمشەویان دژی ئەرجەنتین، لویس،ڤانگالی هۆڵەندی پلانێکی تایبەتی داناوە بۆ راگرتنی میسی.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە لویس ڤان گال لەم هەفتەیەدا خەریکی ئامادەکردنی پلانێک بوو بۆ راگرتنی میسی و 

 • نوا لانگی یاریزانی یانەی کلۆپ بروجی بەلجیکی ئەو یاریزانە  بوو کە پێشتر لە مەشقەکانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا ڕۆڵی ئەوەی پێدراوە لیۆنێل مێسی رابگرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە ڤان گال لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە رایگەیاند، میسی رادەگرین بەڵام،پێتان ناڵێم چۆن رایدەگرین و پلانی خۆمان ئاشکرا ناکەین.

یاریەکە ئەمشەو لە چارەگی کۆتایی مۆندیالی 2022ی قەتەرەو کاتژمێر 10:00ئەنجام دەدرێت.



PM:01:02:09/12/2022