راهێنەری هۆڵەندا باس لە هۆکارێکی سەیری شکستەکەیان دەکات



لویس ڤان گال راهێنەری هۆڵەندا رایدەگەیەنێت سەرەڕای ئەوەی ماوەیەکی زۆرە راهێنای لەسەر دەکەن، بەڵام جارێکی تر بە لێدانی سزا دۆڕان


لەسەر شکستەکە وتی:" بەدرێژایی ساڵ بە لێدانی سزا مەشقمان کردووە و تا ئێستاش لەدەستیان دەدەین".


لە وەڵامی یاریزانانی ئەرجەنتین دەڵێن ناوبژیوان ستەمی لێکردوون ڤان گال،وتی "پێم خۆشە ئەو  لێدانی سزایە ببینم کە بەخشرایە ئەرجەنتین، هەروەها ئەو کاتانەی یاریزانە ئەرجەنتینیەکان بەفیڕۆیان دەدا، ئێمە بەهۆی ناوبژیوانەوە نەماندۆڕاند چونکە یەکسان بووین".

لە کۆتایدا ڤان گال وتی:" هۆڵەندا لەگەڵ من 20 یاریمان ئەنجامداوە و نەماندۆڕاندووە، ناتوانیت بڵێیت خراپمان کردووە،  دوای یارییەکەش گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکە پێی وتم زۆر قسە دەکەی".


AM:02:24:10/12/2022