فیگۆرست هێرشبەری هۆڵەندی دوای ئەوەی دوو گۆڵی لە ئەرجەنتین کرد، باس لەو قسانە دەکات کە لە نێوان خۆی و میسی وتراوە لە دوای یاریەکە هەرچەندە ئەم یاریزانە هاتووە داوای لێبووردن لە میسی بکات.
فیگۆرست دەڵێت:" بێ هیوا بووم لەوەی مێسی کردوویەتی، ویستم دەستی تەوقەی لەگەڵ بکەم ، بەڵام دەستی درێژ نەکرد، من لە زمانی ئیسپانی تێناگەم بەڵام پێموایە چەند قسەیەکی خراپی وتووە بەرامبەرم".
دەشڵێت:"بڕیار بوو یەکێک بێت لە جوانترین شەوەکانی ژیانم. وە هەموو شتێک زۆر نزیک بوو... بەڵام کۆتاییەکەی زۆر دڵتەزێنە."