دەرچووانی پزیشکی ددان لە بەردەم دەستەی تەندروستی سلێمانی گردبوونەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک لە دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی ددان، لە بەردەم بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن. 

نوێنەری خۆپیشاندەران لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دامەزراندن یەکێکە لە سەرەتاییترین مافە زانستی و پیشەییەکانمان دوای تەواوکردنی خوێندن، ئەم شتەش لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور جێبەجێ دەکرێت". 

وتیشی" حکومەتی هەرێم تەنها دەرچووانی پزیشکی گشتی دادەمەزرێنێت، کە نوێنەرایەتی حەوت هێندەی دەرچووانی فاکەڵتی پزیشکی ددان دەکەن". 

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا نوێنەری خۆپیشاندەران داوای لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی کرد، هاوشێوەی دەرچووانی پزیشکی گشتی و دەرچووانی سەرجەم پارێزگاکانی دیکە دابمەزرێن. 


PM:01:57:11/12/2022