گریزمان، میسی لە مۆندیال تێپەڕاند

یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا، ئەنتوان گریزمان،  میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی تێپەڕاند، ئەمەش لە میانی مۆندیالی 2022ی قەتەر.

 هەڵبژاردەی فەرەنسا لەگەڵ هاوتا مەغریبییەکەی، ئێوارەی چوارشەممە 14ی کانوونی دووەم، لە یاریگای ئەلبەیت، کاتژمێر 22:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالدا رووبەڕوو دەبنەوە.
 بەگوێرەی تۆڕی "سۆفا سکۆر" کە تایبەتە بە ژمارە و ئاماری وەرزشی، ئەنتوان گریزمان زۆرترین هەلی دروستکەری گۆڵی مۆندیالی قەتەرە، کە 17 هەلی هەیە.
 تۆڕە جیهانییەکە ئاماژەی بەوەدا کە لیۆنێل مێسی لە پلەی دووەم دێت دوای (دروستکردنی 16 هەل)، تیۆ هێرناندێز سێیەم (11 هەلی دروستکردن)، و عوسمان دێمبلی (11 هەلی دروستکردن).

 هەروەها گریزمان ژمارەی ئەسیستەکانی لەگەڵ کەروێشکەکاندا بۆ 27ئەسیست بەرزکردەوە و بووە ئەو یاریزانەی لە ماوەی پەنجا ساڵی ڕابردوودا ئەسیستی زیاتری بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا کردووە.

 بڕیارە ئێوارەی سێشەممەی  هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و کرواتیا لە یەکەم یاری قۆناغی پێش کۆتاییدا رووبەڕووی یەکببنەوە.


PM:08:47:11/12/2022