شەوی رابردوو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک، لە نێوان دوو دراوسێ شەڕ و پێکدادان رویدا، کە ماڵی لایەنێکی شەڕەکە سوتێندرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کعەرکوک ڕایگەیاند" درانگانی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ئازادی سنوری پارێزگای کەرکوک شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان دوو کەس ڕوویدا، کە یەکێکیان دەستی داوەتە چەک و تەقەی لە ماڵی لایەنەکەی تر کردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی تەقەکردنەکەوە ماڵەکە گڕی گرتووە و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
وتیشی" لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان دەربارەی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە، بەڵام تەقەکەرەکە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە و دەستگیرنەکراوە".