راهێنەری ئەرجەنتین ترسی خۆی لەسەر یاریەکەی کرواتیا نیشاندا


سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ترسی خۆی لەسەر یاری سبەی قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٢دژی کرواتیا دەربری و بە تیپێکی قورس زانی.

لیۆنێل،سکالۆنی  لەسەر پلانەکانه  بۆ یاری کرواتیا وتی:" چاوەڕێی یارییەکی سەخت دەکەین بەرامبەر بە ڕکابەرێکی بەڕاستی بەهێز، نابێت بیر لە دوا یاریمان بکەینەوە، دەبێت سەرنجمان لەسەر تیپێک بێت کە وەک گروپ یاری بکات و ئەوەش مانای وایە یارییەکە قورس دەبێت

 لەسەر میسی وتی:" من سەرم سوڕ نەما لە حەماسەت و هێزەکەی چونکە دەیناسم، هەمیشە ڕەخنەی لێدەگیرێت چونکە یاریزانێکە زۆر حەزی لە بردنەوەیە و ئەوەش شتێکی ئاساییە”.

 سکالۆنی راشیگەیاند:" ئێمە دەزانین چۆن دەدۆڕێین و دەزانین چۆن سەردەکەوین، بەرامبەر سعودیە دۆڕاین و بە بێدەنگی ڕۆیشتین، لە یاری کۆتاییدا لە بەڕازیلمان بردەوە و وێنەی پارێدێس و مێسی و نەیمارمان پێکەوە بینی، ئەوەی بەرامبەر هۆڵەندا ڕوویدا دەتوانرێت بەسەر هەر تیپێکدا بێت، چاوەڕێی یارییەکی قورس دەکەین بەرامبەر تیپێک کە بە کۆمەڵ یاری بکات، شتەکان بۆ ئێمە قورس دەبن، بەراوردکردن لەگەڵ مۆندیالەکەی پێشوو لۆژیکی نییە، هەموو شتێک جیاوازە".
لەسەر یاریزانەکانی وتی:"  هەموو هەوڵێک بۆ ئەرجەنتین دەدەین بۆ ئەوەی وڵاتەکە دڵخۆش بکەین، دیماریا و دی پاول ئامادەن".

لەسەر،مۆدریچ سکالۆنی وتی:" چ شتێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە لە یاریگادا بیبینیت، وەک عاشقێکی تۆپی پێ حەز دەکەیت یاریزانە گەورەکانی وەک مۆدریچ و لیڤاندۆڤسکی لە یاریگادا ببینیت و چێژیان لێ وەربگریت”.

 


PM:04:20:12/12/2022