فەرمانبەرێك دوای دەستگیركردنی، گیانی لەدەستدا


فەرمانبەرێكی لقی كەركوكی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی نیشتیمانی عێراقەوە دەستگیردەكرێت و بەیانی ئەمڕۆش پەیوەندی بە كەسوكارییەوە دەكرێت تەرمەكەی وەربگرنەوە.

عەبدولقادر سەباح، ناوی ئەو فەرمانبەرەیە كە شەوی رابردوو دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەستگیریان كردوە و بەپێی زانیارییەكان، كەسوكارەكەی بەیانی ئەمڕۆ پەیوەندییان پێوەكراوە و پێیان وتراوە كە ئەو هاوڵاتییە لەكاتی بردنی بۆ شوێنی دەستبەسەركردنی گیانیلەدەست داوە، بۆیە ئێستا دەتوانن بێن و تەرمەكەی وەربگرنەوە.

كەسوكاری عەبدولقادر سەباح دوای وەرگرتنەوەی تەرمەكەی، قسەیان بۆ رۆژنامەنوسان كرد و رایانگەیاند "بەگوێرەی توێكاری پزیشكی عەبدولقادر سەباح روبەڕوی هیچ ئەشكەنجەیەك نەبوەتەوە و هیچ ئاسەوارێكی برینیش لەسەر جەستەی نەبوە، ناوبراو نەخۆشی شەكرەی لەگەڵدا بووە و بەوتەی ئەوانەی كە دەستگیریان كردوە پێش گەیاندنی بۆ بنكەی ئاسایشی نیشتیمانی، تەندروستی تێكچوە و دواتریش گیانی لەدەستداوە".



PM:02:10:15/12/2022