دامەزراوەی میدیای نالیا رایدەگەیەنێت " سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئێن ئاڕ تی ئینگلیزی، کۆلین ڕوت ماوەی هەفتەیەکە لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق بێسەروشوێنە".
ڕوت کە هاووڵاتییەکی ئەمریکییە، لەگەڵ ئێن ئاڕ تی کار دەکات و لە کاتی گەڕانەوەی لە ئەمەریکا گەیشتۆتە بەغداو دواتر چۆتە سامەڕاو بڕیار بووە ٨ ی مانگ بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی بۆ سەر کارەکەی، بەڵام لە ٣ ی کانوونی یەکەمەوە لە سامەرا هیچ سۆراغێکی نییەو تەلەفونەکەی داخراوەو لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیش هیچ چالاکییەکی نەماوە.
دامەزراوەیی میدیایی نالیا، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق و کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوە ڕۆژنامەوانییەکانی لەبارەی دۆخی رۆژنامەنووسەکەیانەوە ئاگادار کردۆتەوە.
کۆلین ڕوت لە ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ لەگەڵ نالیا لە کاری کردووە و گرێبەستەکەی کۆتایی هاتووە. پاشان ساڵێک پێش ئێستا گرێبەستەکەی نوێکراوەتەوە.