ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ تەرمی ژنێکی تەمەن (٤٥) ساڵان بە کوژراوی دۆزرایەوە.
بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ رایگەیاند"ئه‌مڕۆ ته‌رمی ژنێك به ناوی (س. ڕ. ع) ته‌مه‌ن (٤٥) ساڵ له سنوری ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به قەزای زاخۆ به كوژراوی دۆزرایه‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی داد كراوه".
لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە" ته‌رمه‌كه ئاسه‌واری چه‌قۆی پێوه دیاره و تاوه‌كو ئێستاش هیچ كه‌سێك به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و ژنه ده‌ستگیرنه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن".