ئاگاتان لێیە سەرۆکی فیفا چی بە قەتەر وت


جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی فیفا بە کۆی دەنگ ستایشی چاپی ئێستای مۆندیالی 2022ی کردووە، کە قەتەر لەم  میوانداری کرد، و پێیوابوو کە "سەرکەوتنێکی دەنگدانەوەی بەدەستهێناوە".

 ئینفانتینۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر زیادی کرد کە هەموو ئەو یارییانەی کە تا ئێستا لە پاڵەوانێتییەکەدا ئەنجام دراون (٦٢ یاری) بەبێ هیچ ئاژاوە و سووکایەتییەک تێپەڕیون.

 سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان ئاشکرای کرد کە یارییەکانی مۆندیالی قەتەر 2022 تا ئێستا 5 ملیار بینەر لە سەرانسەری جیهان بینراون، هەروەها داهاتی ئەم چاپە 7.5 ملیار دۆلار بووە، کە بە بەراورد بە چاپی پێشوو یەک ملیار دۆلار زیادی کردووە.

 ئینفانتینۆ جەختی لەوە کردەوە کە "تۆپی پێ پێشتر جیهانی یەکخستووە"، و "وەشانەکەی ئێستا سەرکەوتنێکی دەنگدانەوەی بەدەستهێناوە"، سوپاسی قەتەری کرد کە "باشترین وەشانی مۆندیال تا ئێستا دابینکردووە".


PM:02:38:16/12/2022