بەهۆی ئەرجەنتین رێگە نەدرا تایلۆری ئینگلیزیی یاری کۆتایی مۆندیال بەڕێوە ببات


 ئەنتۆنی تایلۆری ئینگلیزیی بەهۆی ترسی لایەنگری بۆ ئەرجەنتین بکات لەسەر حیسابی فەرەنسا لە یاری کۆتایی مۆندیالدا ڕێگری لێکرا ناوبژیوانی بکات.

 سبەی یەکشەممە سیمۆن مارچینیاکی پۆڵەندی یاریی کۆتایی بەڕێوەدەبات، کە ئەرجەنتین لە یاریگای لوسایل ڕووبەڕووی فەرەنسا دەبێتەوە.

 ئەمەش دوای ئەو هەواڵانە دێت کە لە ڕۆژنامەی تایمزدا بڵاوکراونەتەوە کە باس لەوە دەکەن ناوبژیوانانی ئینگلتەرا ناوبژیوانانی یارییەکانی ئەرجەنتین ناکەن،ئەمەش بەهۆی ترسی وروژاندنی خولیای دوورگەکانی فۆڵکلاند کە قەدەغەکراون.

 بەپێی زانیارییەکان، فیفا بێلایەنی لەنێو بەرپرسان بە "ئەولەویەتێکی باڵا" دەزانێت، و پێی وایە ناوبژیوانانی ئەرجەنتینیش لە یارییەکانی ئینگلتەرا قەدەغە کراون.

 لە کاتێکدا چاوەڕوان ناکرێت بڕیارەکانیان لە ژێر کاریگەری دڵسۆزی کەسیدا بێت، بەڵام بڕیارەکە بۆ ڕێگریکردن لە تۆمەتبارکردنی لایەنگری لەلایەن تیپەکان یان هاندەرانەوە دراوە، هەروەها راپۆرتەکان هەبوون کەهەستی ناخۆش لەلایەن  بەریتانیەکان هەیە لەلایەن هاندەرانی ئەرجەنتینی لە مۆندیالدا.


AM:10:58:17/12/2022