" بریکاری وەزیری ناوخۆ سەرپێچی لە بڕیارێکی سەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی دەکات "

‌وێنە.. ئەرشیف
بریکاری وەزیری ناوخۆ، لیوا چەتۆ ساڵح کە لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم بافڵ تاڵەبانی پێیڕادەگەێنێت کە نابێت بچێتەوە سەر کارەکەی وەک بریکاری وەزیری ناوخۆ لە هەولێر، بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئاشکرای کرد کە کۆتایی هەفتەی پێشوو و ئەمڕۆش یەک شەممە ئەو بەرپرسەی حوکمەت کە لەسەر پشکی یەکێتی یە دەوام دەکات.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند " لیوا چەتۆ ساڵح بریکاری وەزیری ناوخۆ کە لەلایەن سەرۆکی یەکێتی یەوە پێراگەیەندراوە کە بڕیارەو نابێت بچێتەوە سەر کارەکەی لە هەولێر، کۆتایی هەفتەی پێشوو و ئەمرۆش کە یەکەم رۆژی هەفتەیە ناوبراو چۆتەوە سەر کارەکەی.

ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ سپی، وتی " ئەمە سەرپێچییە لە بڕیاری سەرۆکی یەکێتی و پابەند نەبوونە بە بڕیارەکانی یەکێتییەوە کە لیوا چەتۆ ئاگادارکراوەتەوە کە نەگەڕێتەوە سەر پۆستەکەی تا یەکێتی جێگرەوەیەکی بۆ دادەنێت".

یەکێتی جگە لەوەی ئێستا کارەکانی خۆی لەناو حوکمەتدا هەڵپەساردووەو وەک ئەو حیزبە جەختی لەسەر دەکاتەوە کە رەخنەی لە چۆنێتی بەڕێوەبردنی کارەکانی حکومەت هەیە، لەم سەروبەندەدا وەک سەرچاوەکەی یەکێتی بە (سپی ) راگەیاند " چەتۆ ساڵح " چۆتەوە سەر کارەکەی لەم هەلومەرجەدا ناجۆرەی نێوان یەکێتی و پارتیدا.

یەکێک لەو کاندیدانەی ناوی دەهات بۆ جێگرەوەی لیوا چەتۆ لەناو یەکێتی یدا، سەرکەوتی حەسەن ناوسراو بە " سەرکەوتی کوبە "بوو کە وەک " معەوەم " لەسەر وەزارەتی ناوخۆ لەو دەمەوەی گۆڕان دەرکرا لە حکومەت مابوەوەو، بە بەبیانووی گەیشتنی تەمەنی بە ماوەی یاسایی خانەنشیینی، خانەنشین کرا.

لیوا چەتۆ ساڵح لەم ماوەیەی دوایدا یەکێتی تێبینی هەبوو لەسەر کاربەرێکردنی وەک بریکاری وەزیری ناوخۆ و لەسەر ئاستێکی باڵای وەزارەتەکەی و لەسەر ئاستی حیزبیش لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر دروستکرا، بەلآم ئەنجامەکەی هیچ کام لەم لیژنانە رانەگەیەندرا.  




PM:01:03:18/12/2022