فەڕەنسا شاجوانی وڵاتەکەی هەڵبژارد

ئیندیرا ئەمبیۆ خوێندکاری بواری پەیوەندییەکان تەمەن ١٨ ساڵە، لە ئاهەنگێکدا وەک شاجوانی فەرەنسا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ هەڵبژێردرا.

شەوی رابردوو ئیندیرا ئەمبیۆ لە مەراسیمێکی گەورەدا کە چەندین کچ لە شارە جیاوازەکان بەشداریان تێداکردبوو شاجوانی فەرەنسا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ هەڵبژێردرا و تاجی شاجوانی لەسەرنرا.

ئیندیرا ئەمبیۆ کچێکی تەمەن ١٨ ساڵی خوێندکاری بەشی پەیوەندییەکان، وەک نوێنەری ناوچەی گوادلوپ بەشداری ئاهەنگەکەی کردبوو، توانی نازناوەکە بەرێتەوە.

لە میانەی پێشبڕکێکەدا ئەمبیۆ بەرگری لە ئافرەتانی تووشبوو بە شێرپەنجە کرد و هانیدان بەهێز بمێننەوە، هەروەها پاڵپشتی خۆشی بۆ هەلبژاردەی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە کە ئەمشەو یاری کۆتای مۆندیالی ٢٠٢٢ لە قەتەر لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنین ئەنجامدەدرێت. 


PM:05:56:18/12/2022