سەرۆکی فیفا لەسەر بردنەوەی ئەرجەنتین هاتە دەنگ


جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا لەسەر بوون بە پاڵەوانی ئەرجەنتین هاتە دەنگوو دڵخۆشە.

 فیفا وتی"پێموایە ئەمە جوانترین یاری کۆتاییە لە مێژووی تۆپی پێدا،باشترین تیپ نازناوەکەی بەدەستهێنا، هەروەها فەرەنسا ئەگەر بەدەستی بهێنایە شایەنی دەبوو".

 جیانی ئینفانتینۆ،وتیشی "ئەوەی مێسی بەدەستی هێناوە سەرسوڕهێنەرە، شتێکی باوەڕپێنەکراوە کە مۆندیال بدەیت بە یاریزانێکی ناوازە، لیۆنێل مێسی ملیۆنان هاندەری تۆپی پێی دڵخۆش کردووە".

لە،کۆتایدا جیانی ئینفانتینۆ وتی:" لە سبەینێوە کار لەسەر وەشانی ٢٠٢٦ی مۆندیال دەکەین، وەشانی جیاواز دەبێت، چونکە تۆپی پێ جادوویە”.


PM:11:47:18/12/2022