پۆلیسی هەولێر: ئه‌و کەسەی گه‌نجێكی له‌سه‌ر راگرتنی شوێنی سه‌یاره‌ كوشت دەستگیرکرا

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژی ئەو گەنجەی راگەیاند، کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل لە قەزای خەبات کوژرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوای بەدواداچوونێکی چڕ و ورد و چاودێریکردنێکی زۆر هێزەکانمان شەوی رابردوو تۆمەتبار (ک. ش. چ.) کە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە لە قەزای خەبات هەڵسابوو بە کوشتنی (رێباز حەیدەر) و زامدارکردنی (فەرهاد ئەحمەد)، خۆی رادەستی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا، بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر بکوژ بگیرێتەبەر.


AM:11:02:19/12/2022