رۆناڵدۆ نازاریۆ ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیل،پەیامێکی ئاراستەی میسی دەکات و ستایشی دەکات.
ڕۆناڵدۆی دیاردە دەڵێت:" ئەو تۆپی پێیەی ئەم پیاوە پێشکەشی دەکات، هەر ڕکابەرییەک هەبێت دەسڕێتەوە، تەنانەت ڕکابەرییە مێژووییەکەی نێوان بەرازیل و ئەرجەنتین".
دەشڵێت:" لەم یارییە کۆتاییە سەرنجڕاکێشەدا بینیم زۆرێک لە بەڕازیلییەکان و خەڵک لە هەموو جیهانەوە هاندەری مێسی بوون. ماڵئاوایییەکی شایستەی جادووگەر، ئەو پێشەنگی ئەم سەردەمەیە سەرەڕای ئەوەی ئەستێرەی ئەم پاڵەوانێتییە بوو".