هەولێر.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شۆفێرێک بە سەختی بریندار دەبێت

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە سنوری پارێزگای هەولێر میكسەرێكی كۆنكرێت لەسەر ئەندەرپاسی بەرامبەر شاهان سیتی كۆنترۆلی لەدەستداو وەرگەڕا.

فازڵ حاجی وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى پارێزگای هه‌ولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی (١٥٠) مەتری خێرا، میکسەرێکی کۆنکرێت بەهۆی تیژڕۆی و کەمنەکردنەوەی خێرایی لەسەر شوێنپێچەکان، لەسەر ئەندەرپاسی بەرامبەر شاهان سیتی، کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دەرەنجامی ڕووداوەکە خودی شۆفێرەکە کە خۆی سەرپێچیکار بوو بە سەختی بریندار بوو، زیانێکی زۆری داراییش بەر ڕێگاوبانەکە و گادرێلی ڕاگر کەوت، بۆ ماوەیەکیش سەر ئەندەرپاسەکە گیرا.


AM:10:03:20/12/2022